10 ملیۆن هەژار هەن

سوودانی: پلان هەیە لە ماوەی پێنج ساڵدا هەژاری بنبڕ بکەین

964+

پێشەوا محەمەد

پلان هەیە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا هەژاری لە عێراق بنبڕ بکرێت، ئەوە قسەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ رۆژنامەی ناشیۆناڵی ئەمریکی.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق، 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراق لە ژێر هێڵی هەژاریدان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، حکومەتەکەی باشترین سیستمی هاوکاریی ئاسایشی کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکات.

“لە بودجەی 2023ـدا بڕی چوار ملیار دۆلار بۆ پشتگیریی خێزانە هەژارەکان دابین کراوە و یەک ملیۆن و 700 هەزار خێزان مانگانە یەکی 200 دۆلار وەردەگرن”، محەمەد شیاع سوودانی وای بە رۆژنامەکە وتووە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، بنبڕکردنی پەیوەندی بە پەروەردە، تەندروستی و کولتوورەوە هەیە و “دەبێت لەو بوارانەدا کاری جدی بکرێت”.

ئەو پلانەی محەمەد شیاع سوودانی باسی دەکات و ئەو خێزانە هەژارانەی 200 دۆلار وەردەگرن تا ئێستا هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند نەبووە.

١٠ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لەژێر هێڵی هەژاری دان

١٠ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لەژێر هێڵی هەژاری دان