هیچ مەلەوانگەیەک بێ ئەم خولە ناتوانێت کار بکات

لە دهۆک خولی مەلەوانی بۆ 25 راهێنەر کراوەتەوە

964+
هەژین فەتاح – دهۆک

یەکێتی مەلەوانی پارێزگای دهۆک خولێکی بەهێزکردنی مەلەوانی بۆ 25 راهێنەری مەلەوانی پارێزگاکە کردووەتەوە.

خولەکە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچووە، هەردوو رەگەز بەشداریان کردووە، بەوتەی بەرپرسانی خولەکە، ئامانج لێی باشتر راهێنان و بەرەوپێشبردنی تواناکانی ئەو مەلەوانانەیە تا لە ئایندە بتوانن کار بکەن لەو بوارە.

ئەو 25 راهێنەرە هەیانە خاوەنی مەلەوانگەیە، لەلایەن یەکێتی مەلەوانگەی دهۆک وەک مەرج بۆ هەموو مەلەوانگەکان دانراوە کە دەبێت ئەو خولە ببینن.

کیڤی خەلەف، سکرتێری یەکێتی مەلەوانی لە پارێزگای دهوک بە 964ی وت، “چەند مانگێک لەمەوبەر هەمان خولمان بەڕێوەبردووە، لەم راهێنانە بڕوانامەی C دەدرێت بە بەشداربووان، و دەتوانن لەمەوبەدوا بەو بڕوانامەیە کار بکەن.

ئەم ساڵ ئەمە دووەم گروپی راهێنەری مەلەوانین، خولی لەم شێوەیە ببینن، ئەمەش بەوتەی کیڤی خەلەف.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە مەلەوانگەیەکی هەولێر منداڵێکی نۆ ساڵان خنکا

لە مەلەوانگەیەکی هەولێر منداڵێکی نۆ ساڵان خنکا