گوندی فازڵیە لە بەعشیقە خاوەنی 170 هەزار داری زەیتونە

964+

ژووری هەواڵ

گوندی فازڵیە لە بەعشیقە بووەتە سەرچاوەی دابینکردنی زەیتون و زەیتی زەیتون بۆ ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ناوچەکە دەڵێت، ئەو دار زەیتونانەی تا ئێستا تۆمارکراون زیاتر لە 170 دارن، بەڵام زیاتر لە ملیۆنێک داری زەیتون لە ناوچەکە هەیە.

ئەنوەر فەخری خاوەنی یەكێک لە کێڵگەکانی زیتونە لە گوندی فازڵیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، زەیتون دوو جۆری هەیە، یەکێکیان سەوزە و ئەوەی دیکەیان پێی دەوترێت عەفرینی، ئەم جۆرەیان بۆ لێگرتنی زەیت بەکاردێت.

بەوتەی ئەو جوتیارە لە دوو وەرز لێکردنەوەی زەیتون ئەنجامدەدرێت، لەمانگی ئەیلول و لەمانگی کانونی دووەم دەبێت، هاوکات ئامادەکردن و خۆشکردنی زەیتون بەدوو جۆر دەبێت، زەیتونە سەوزەکان بریندار دەکرێن و دەخرێنە ناو بەرمیلێک و خوێی دەریایی تێکەڵ دەکرێت و بۆ ماوەی 15 بۆ 20 رۆژ دەمێنێتەوە، رێگەی دووەم زەیتونە رەشەکان لەگەڵ خوێ دەخرێنە ناو بەرمیلەوە تا ساڵێکی تەواو لێی دەگەڕێیت.

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی بەعشیقە سێ کارگەی لە ناوچەکە کردووەتەوە، ئەو کارگانە رۆڵیان هەیە لە پیشخستنی دەستی کار لە ناوچەکە، ئەمەش بەوتەی ئەو جوتیارە.

شاکر یەحیا بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بەعشیقە بۆ 964 وتی، ژمارەی ئەو دار زەیتونانەی لە کشتوکاڵی بەعشیقە تۆمارکراون، 170 هەزار دارە، بەڵام بەپێی زانیاریەکان لەو ناوچەیە زیاتر لە ملیۆن داری زەیتون هەن.

بەعشیقە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ و 12 کیلۆمەتر لە دەشتی نەینەوا دوورە، زۆربەی دانیشتوانەکەی ئێزدین.

بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون لە هەرێمی کوردستان زیادی کر...

بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە