ژن و مێردێک بە کوژراوی لەناو ماڵەکەیان دۆزرانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ماڵێکی کۆمەڵگەی خانەسۆر، تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرایەوە، تا ئێستا ئەوەی زانراوە هەردوو تەرمەکە کوردی ئێزدین.
رووداوەکە، رۆژی چوارشەممەی رابردوودا روویداوە، بەڵام بەشارەوایی مابویەوە، تیمی 964 لەبارەی رووداوەکەوە پەیوەندی بە قایمقامی قەزای شەنگال کرد، ئەو وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.
ئەم هەفتەیە نزیکەی 400 ئاوارەی ئێزدی گەڕاونەتەوە شەنگال
خەیری عەلی ئیبراهیم، بەڕێوەبەری رێکخراوی پێتریکۆر لە شەنگال زانیاریەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە، ئەو دەڵێت، لایەنی ئەمنی ناوچەکە هیچیان لەبارەی رووداوەکە نەوتووە، ئەوەی هەیە دوو رۆژ لەمەوبەر تەرمی ئەو ژن و پیاوە بە کوژراوی دۆزراونەتەوە.
بەگوێرەی سۆراغی 964، تەرمی ژن و مێردەکە لە ماڵەکەی خۆیاندا و لە خانەسۆری شەنگال دۆزراونەتەوە، بەڵام رووداوەکە و هۆکارەکەی بەشاراوەیی ماوەنەتەوە.
تەرمی ژن و مێردەکە بۆ پزیشکی دادی قەزاکە گواستراونەتەوە، بەگوێرەی زانیاریەکان هێشتا هیچ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.