لە شێخان 400 پارچە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دزراون


ژووری هەواڵ

لە سنوری قەزای شێخانی دهۆک، 400 پارچە ئاسن لە تاوەرەکانی کارەبا لێکراوەتەوە و دزراون، بە قسەی کارەبای دهۆک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندووە، ئەو 400 پارچە ئاسنە لە 10 تاوەری سنوری دوو گوندی شێخان لێکراونەتەوە.

کارەبای دهۆک دزەکان بە “نەفس نزم” ناو دەبات و دەڵێت، هەموو لایەکیان ئاگادارکردووەتە تا هەرچی زووە بیاندۆزنەوە و راپێچی دادگا بکرێن.