پۆلیس: کەس تاقەتی سکاڵاکردنی نییە
ڤیدیۆ: لە کەرکوک لە سەرەمەنهوڵ تا مێزی لەفەفرۆش دەدزرێ
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای دزینی 10 ماتۆڕسکیل دەستگیر کرا
چەند ماتۆڕسیکیلێک فێربوونه شەوانە لە گەڕەکی عەدەن دزی دەکەن و ههرچی بهردهستیان بكهوێت دهیبهن، تا ئێستا دەستگیر نەکراون، پۆلیسیش دهڵێت كهس سكاڵای تۆمار نهكردووه.
ماوەی هەفتەیەک زیاتره لە گەڕەکی عەدەنی شاری کەرکوک، زیاتر لە پێنج حاڵەتی دزیکردنی روویداوه، دزییهكانیش له ئاستێكی نزمدان، وهك دوینی قەپاغی مەنهۆڵ، سینی و لامپای ئینتەرنێتی ماڵان، دواترین دزییش بردنی مێزی دوکانی لەفەفرۆشێك بووه، كه به كامێرای چاودێریی تۆمار كراوه.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی میقداد بە 964ی وت، “دیاردەی دزیکردن نەک تەنیا لە کەرکوک، بەڵکو لە ئەمریکا وسعودیهش هەیە، تا ئێستاش هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە، بۆیه پۆلیس بەبێ بوونی سکاڵا ناتوانێت لێکۆڵینەوە بکات”.
وتیشی، “هەندێک حاڵەتی دزیکردن هەیە، نرخی کەلوپەلە دزراوە زۆر كهمه و خاوهن ماڵ تاقەتی ئەوەی نییە سکاڵا بکات و هاتوچۆی پۆلیس و دادگا بکات، بۆیه پشتگوێی دەخات، هەندێک حاڵەتیش هەبووه خاوەن ماڵ گومانی لە کەسانێک هەبووە، بەڵام سکاڵای تۆمار نهكردووه”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا