پێشمەرگەیەک لە کەرکوک بە 16 گوللـە کوژرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە شەقامی پشتێنه‌یی کەرکوک هاوڵاتییه‌ك درایە بەر دەسترێژی گوللـە و کوژرا، ده‌ركه‌وت پێشمه‌رگه‌یه‌كه له لیوای 52.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە لە شه‌قامی پشتێنەیی کەرکوک و بە دیاریکراوی لە بەردەم ناوچەی پیشەسازی نموونەیی، لە لایەن دوو کەسی نەناسراو بە جلوبەرگی سەربازییەوه، تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاکسی كرا و شۆفێرەکەی كورژا، دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتن.
خۆپیشاندەرانی کەرکوک: مافی کوژراوەکانمان دەوێتەوە
ئه‌نوه‌ر عه‌لی، كه شایەتحاڵێكی رووداوه‌كه‌یه، بە 964ی وت، “دوو کەس بە جلوبەرگی سەربازییەوە 16 فیشەکیان نایە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ته‌کسی و پاشان هەڵهاتن”.
وتیشی، شۆفێری تەکسیهكە پیشەی پێشمەرگەیە لە لیوای 52 و بە هۆی تەقەکانەوە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکە گڕیگرت و سووتا، به‌ڵام زیان بەر تەرمەکە نەگهیشت، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی گەیشتن و دەرکەوت دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلین، لە لایەن پۆلیسیشەوە تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا.
زرێپۆشەکانی گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک کشانەوە
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا