لە یاریگا هاتە دەرەوە و بە جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدا

پێشەوا محەمەد

درەنگانی دوێنێ شەوی سێشەممە، کەسێک دوای ئەنجامدانی یاریی تۆپی پێ لە قەزای بازیان لە دەرەوەی یاریگاکە دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.

964 لە تەندروستی بازیانەوە زانیویەتی، ئەو کەسە تەمەنی 44 ساڵ بووە و خێزاندارە.

ئیسماعیل ئەمین، وتەبێژی تەندروستی بازیان بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە دوای کاتژمێر 12ـی شەو بووە، ئەو کەسە یارییەکەی تەواو کردووە، کە هاتووەتە دەرەوەی یاریگاکە کەوتووە و هەر لەوێش گیانی لە دەستداوە.

وتیشی، “هۆکاری مردنەکەی جەڵدەی دڵ بووە و ئەو کەسە خۆی کێشەی دڵی هەبووە، ئەوە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیەیە ئەمساڵ تۆمارمان کردبێت”.