ئاگرەکەی گوندی قومری کۆنترۆڵ کرا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێرە ئاگرەکەی گوندی قومری لە دەڤەری بەرواری باڵا کونترۆڵ کراوە و هۆکاری ئاگرەکەش تا ئێستا نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964ـ ، ئاگرەکەی گوندی قومری زیاتر لە 20 دۆنم زەوی و بەرهەمی ترێ، هەنار، هەنجیر، سێو و بەڕوو سووتاون.

عومەر قومری موختاری گوندی قومری بە 964ـی وت، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، تەنیا زیانێکی زۆر بە زەوی جوتیاران گەیاندووە.

وتیشی، تەنیا خەڵکی گوندەکە توانیان بۆ ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەگەیشتن و هاوکارییان نەکردن.

گوندی قومری زیاتر لە 50 ماڵی تێدایە، دەکەوێتە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە بەردەڕەش ئاگر کەوتەوە و منداڵێک گیانی لەدەستدا

لە بەردەڕەش ئاگر کەوتەوە و منداڵێک گیانی لەدەستدا