باران بەڕێوەیە

964+

پەرستۆ ساڵح

کەشوهەوا جێگیر نییە و بەرەو کۆتاییەکانی وەرزی هاوین دەرۆین، کەشناسیش دەڵێت، پلەکانی گەرما لەم دوو رۆژەدا یەک بۆ چوار پلە دادەبەزێت و نمەبارانیش بەڕێوەیە.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە،  پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە دوێنی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە 23 پلەی سیلیزیە.

لە دوو رۆژی رابردوودا تۆز و خۆڵ ناوچەکانی هەرێمی گرتبووەوە، بەڵام  سبەی سێشەممە  پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلەی دیکە دادەبەزێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، هەروەها ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە بەتایبەت سنوری باکور.

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر: 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى

پیشبییەکانی کەشناسی بۆ بەیانی رۆژی سێشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی:33 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى