نرخی هەر بەرمیلێک نەوت چەند سەنتێکی لێ بووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی ماڵپەڕی Investing ئەمڕۆ دووشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 90 دۆلار و 50 سەنت بووە، ئەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بەڕێژەی %0.18  دابەزیووە.

دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 90 دۆلار و 65 سەنت بووە.

ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 87 دۆلار و هەشت سەنت بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە عێراق رایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردەتەوە بۆ چوار ملیۆن و 23 بەرمیلی رۆژانە.