بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگای بەردەڕەش کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

زەید کۆچەر

لەڕێگەی نێوان کەڵەک بۆ بەردەڕەش رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێڵێکی جۆری شۆفرلێت روویدا و یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێڵەکە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی وتەی بەهزاد بۆتانی کە لەنزیکی رووداوەکە بووە دەڵێت، ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی ئاکرێ بووە.

ئەو شایەتحاڵە دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری شۆفرلێتەکە بووە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی کەڵەک بۆ 964 وتی، تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکەن، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە، هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەتە.