بەپێی خشتەیەک دەبێت سەردانی زانکۆ بکەن

زانکۆی سەڵاحەدین ماوەی 12 رۆژی بۆ دەرچووانی خوێندنی باڵا دیاریکردووە

964+

فەهمی نەبی

زانکۆی سەڵاحەدین ئاگاداری هەموو دەرچووانی خوێندنی باڵا ماستەر دکتۆرا و دبلۆمی باڵا دەکات لەماوەی 12 رۆژی داهاتوو مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن و سەرجەم ئەو پیداویستیانەشی راگەیاندووە کە دەرچووان دەبێت بیهێنن.

زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، ئەو مۆڵەتەی بۆ دەرچووانی خوێندنی باڵا دیاریکراوە لە 10.9.2023 تاوەکو 21.9.2023 بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین دایناوە، لە سێشەممەیەی ئەم هەفتەیە تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەپێی خشتەیەک دەبێت هەر رۆژەی دوو کۆلیژ دەبێت سەردانی زانکۆ بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.

لێرە تەواوی وردەکارییەکان لەبارەی پێداویستیەکانی مامەڵەی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا بخوێننەوە.

وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا دەچنە ئیتاڵیا

وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا دەچنە ئیتاڵیا