هه‌ڵه‌بجه رێبه‌رێكی گه‌شتیاری دروست ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه بانگه‌وازێك بۆ فۆتۆگرافه‌ره‌كان كراوه، وێنه‌ى شوێنه جیاوازه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بگرن و بۆیان بنێرن، چونكه بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار رێبه‌رێك بۆ پارێزگاكه‌ى دروست ده‌كات.
ناوچە گەشتیارییەکانی شاخی باڵامبۆ، چاوگ، قەڵای خورماڵ، سەیرانگای ئاوێسەر، وەزەنێی بەڵخە، دەریاچەی سیروان، توەقوت، سەرگەت و هەمەشوانە، باخی سان، قاسم خان، شاخی شنروێ، وەزگێڵ، قەڵای سەنگی سیاو، سەرچاوەی کانی با، تەوێڵە، گوندی پاڵانیا، هاوار، باخە کۆن، گەڕاوی خورماڵ، مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، خەرپانی، پردی زەڵم، خان ئەحمەدخان، کۆشکی وەسمان پاشا، دارستانی جلیلە، گوندی سازان، ناوچەی نەورۆڵی، گوندی گەچینە، شەڵواندڕ، هاوینە هەواری ئەحمەدئاوا و سەرچاوەی زەڵم، سەرچاوەی ریشێن، عەبابەیلێ، گوڵان و بیارە، ئه‌و شوێنانه‌ن كه گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه داواى كردووه وێنه‌ى بۆ بگرن.
جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە هەناری کردووەتە کتێب
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە ده‌ڵێت، كاره‌كانى ئامادەکردنی رێبەره گەشتیارییەكه، بەرەو کۆتایی دەڕوات و پێویستیان بە فۆتۆیە بۆ تەواوکردنی بۆیە داواى لە سەرجەم فۆتۆگرافەرانی پارێزگاكەى كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هەر فۆتۆگرافەرێک هاوکار و پشتیوانیان بێت ناوی دەخرێتە ناو رێبەرە گەشتیارییەکە و فۆتۆکانیش بێ بەرانبەر وەردەگرن.