ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێك له‌ سلێمانی سووتا

964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی

ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد لە بەردەم شوقەکانی شاری گۆیژەی دوو له‌ سلێمانی سووتا.

رائید ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964 وت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ بە هۆی شۆڕتی کارەبایی خۆیه‌وه‌ سووتاوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964 ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ته‌واوی سووتا و نه‌توانرا رزگار بكرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا