ئەو کەلوپەلانەی بە بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر گیراون. وێنە:ئاسایشی هەولێر.
یەكێکیان بریندارە و لە نەخۆشخانەیە
ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی لە بارەی دەستگیرکردنی شەش کەس بڵاوکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی دەستگیرکردنی شەش کەس کە بازرگانی مادەی هۆشبەربوونە، “یەکێک لەوان تەقەی لە ئاسایش کردووە و دواتر ویستویەتی خۆی بکوژێت، بە برینداری گوزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.
بە پێی راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر، رووداوەکە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە.
رووداوەکە لە نزیک گەڕەکی گەنجان سیتی لەسەر رێگای بەحرکە بووە، بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر، ئەو کەسەی بریندار بووە ئێستا لەژیاندا ماوە.