ڤیدیۆ: لە هەولێر بارهەڵگرێک خۆی بە 13 ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک لەمەوبەر، میکسەرێکی چیمەنتۆ لەسەر رێگەی کەسنەزانی هەولێر خۆی کێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێلی دیکەدا، بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.
فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، هۆکاری رووداوەکە ئەوە بووە کە میکسەرەکە برێکی تێدا نەماوە.
وتیشی، شۆفێری میکسەرەکە هەڵاتووە و دیار نەماوە لە شوێنەکە.
ئەو باسی لەوە کرد، زیانە مادییەکان زۆرن، بەڵام “سوپاس بۆ خودا” تەنیا یەک کەس بە سووکی زامدار بووە.