کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی لە ئێران 18 مەدالیایان بەدەستهێنا


یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی سکای لە ئێران شەوی رابردوو کۆتایی هات و کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی 19 مەدالیایان بەدەستهێنا.
لە رۆژانی 30. 8 تا 1. 9. 2023 لە شاری ئەردەبیلی وڵاتی ئێران و بە بەشداریی چوار یانە، پاڵەوانیەتیی کاراتێ بۆ کوڕان و کچان بەڕێوەچوو.
شڤان عوسمان کاپتنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی بوونی چەندین یاریزانانی لێهاتووەوە، پاڵەوانیەتییەکە ئاستێکی بەرزی هەبوو.
وتیشی، پاڵەوانەکانی یانەی پێشمەرگە لە کوڕان و کچان رکابەریی بەهێزیان کرد و ئەنجامی بەرچاویان بەدەستهێنا.
پاڵەوانیەتییەکە بۆ هەردوو جۆری کاتا و کۆمێتێ بوو، کە ئاستەکانی بێچووەشێران، تازەپێگەیشتووان، لاوان و پێشکەوتووان تێیدا بەشداربوون.

ئەنجامی رۆژی کۆتایی یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی بەم شێوەیە بوو.
کاتا بۆ تەمەنی 14 و 15 ساڵ
ئەحمەد سەروەر پلەی دووەمی بەدەستهێنا
رەها ئیبراهیم پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
کۆمێتێ بۆ تەمەنی 14 و 15 ساڵ
راهۆز عەباس لە کێشی 48 کیلۆگرام پلەی سێیەم
مازیار غەفوور لە کێشی 52 کیلۆگرام پلەی دووەم
راستگۆ بورهان لە کێشی 57 کیلۆگرام پلەی دووەم
ئارا فەرهاد لە کێشی 57 کیلۆگرام پلەی دووەم
هەریاد هەردی لە کێشی +63 پلەی دووەم
کاتا بۆ تەمەنی 16 بۆ 17 ساڵ
بڵند گۆران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
کۆمێتێ 16 بۆ 17 ساڵ
رەهەند مستەفا لە کێشی 61 کیلۆگرام پلەی دووەم
ئارمین موحسین لە کێشی 67 کیلۆگرام پلەی سێهەم
لاوکۆ محەمەد لە کێشی +76 پلەی دووەم
کاتا خوار 21 ساڵ
داسیار ئالان پلەی دووەمی بەدەستهێنا
کاتا بۆ ئاستی پێشکەوتوان
داسیار ئالان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
کۆمێتێ بۆ ئاستی پێشکەتووان
رێباز حەکیم لە کێشی 55 کیلۆگرام پلەی دووەم
بەیار یوسف لە کێشی 67 پلەی یەکەم
مەبەست فایەق لە کێشی 84 کیلۆگرام پلەی یەکەم
شڤان عوسمان لە کێشی +84 کیلۆگرام پلەی یەکەم
شاکۆ عەلی لە کێشی +84 کیلۆگرام پلەی سێهەم

دوای تەواوبوونی رکابەرییەکان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر ئاستی کوڕان توانی 18 مەدالیا بەدەست بهێنێت، کە پێنج زێڕ و نۆ زیو و چوار برۆنز بوون.

هاوکات لە ئاستی کچانیشدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا، کە رۆژی پێشتر رکابەرییەکان بەڕێوەچوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا