کچانی بالەی ئافرۆدێت خۆیان ئامادە دەکەن
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی بالەی کچانی یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی، دەستیان بە ئامادەکاری بۆ خولی عێراق کرد.
دوای ئەوەی لە خولی لاوانی عێراق ئەنجامەکانی باش نەبوو، تیپی بالەی کچانی یانەی ئافرۆدێت دەستی بە ئامادەکاری کرد بۆ خولی نایابی عێراق.
سەنگەر مستەفا راهێنەری یانەی ئافرۆدێت بە 964ـی راگەیاند، لە خولی لاوان ئەنجامەکانیان وەک پێویست نەبووە، بۆ خولی نایابی عێراقیش پێشبینی ئەنجامی باش ناکەن و بەڵام خۆیشیان بەدەستەوە نادەن.
وتیشی، پێنج یاریزانی پێکهاتەی سەرەکیان لە تیپەکە دوورکەوتوونەتەوە، ئەم یاریزانانەش بەشێکی زۆریان لە فێرگەکەیانەوە سەرخراون و هەوڵ دەدەن ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.
بریارە رۆژی 25. 9. 2023 خولی بالەی یانە پلە نایابەکانی عێراق لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا دیارنییە چەند یانە بەشداریی خولەکە دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا