یوسف هەواڵی نوێی لایە

10 حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرا و بڕیارە بەغدا موچە بنێرێت

964+

ژووری هەواڵ

10 حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرا و بەرپرسانی تەندروستی شارەکە دەڵێن، هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە ئاوی تانکەرەکانە، کە سەرچاوەکەی پیسە.

دوو سەگ هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەیەکی بەخێوکردنی قەل و زیاتر لە 80 سەر قەڵیان مردار مردار کردووەتەوە.

شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران لە بەغدایە و ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانە دەڵێت ، ئەگەر هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتە نانەوتییەکان نەگەنە رێککەوتن، بەغدا هێندەی مانگی رابردوو پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

دوای 13 ساڵ زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی مەخمور تەرخانکرا.