شاری کۆیە - وێنە: socialmedia
نزیکەی نیوەی کۆیە بێ ئاو دەبێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سبەی پێنجشەممەوە، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی 45٪ـی دانیشتووانی کۆیە رادەگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30.8.2023، تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی بۆری هێلی سەرەکی 12 ئینجی شەقامی 40 مەتری لە کۆیە، هەندێک گەڕەکی شارەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بێ ئاو دەبن.
ئەم بڕیارە ئەو ئەو گەڕەک و ماڵانە دەگرێتەوە، کە سبەینێ سەرە ئاویانە و ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیەوە وەردەگرن و دەکەونە سەر هێڵی سەرەکیی بۆری 12 ئینج.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات، “ئەو ماوەیە بە وشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن و هاوکارمان بن”.
له كۆیه 18 هه‌زار و 106 هاوبه‌شی ئاو هه‌یه، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به فه‌رمی پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه، جگه له دوو پڕۆژه‌كه‌ى ته‌قته‌ق و بۆگد، قه‌زاى كۆیه پشت به سه‌رچاوه‌ى چه‌ند بیرێكیش ده‌به‌ستێت، كه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و قه‌زایه‌وە لێدراو‌ن.