وێنەی پاشماوەی ماڵەکەی وەسمان پاشای جاف لە هەڵەبجە.وێنە سۆشیال میدیا
ماڵەکەی وەسمان پاشا دروستدەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
ماڵەکەی وەسمان پاشای جاف لە هەڵەبجە لەسەر شێوە کۆنەکەی خۆی و بە هەمان کەرەستە نۆژەن و دروسستدەکرێتەوە.
دروستکردنەوەکە بە سەرپەرشتی شوێنەواری هەڵەبجە و لەسەر ئەرکی سەرمایەدارێک بە بڕی یەک ملیار دینار دەکرێتەوە.
کاروان ئیسماعیل بەڕێوەبەری شوێنەواری هەڵەبجە بە 964ـی وت، بینای ماڵەکەی وەسمان پاشا بە هەمان کەرەستە و لەسەر شێوازە کۆنەکەی خۆی دروستدەکرێتەوە.
وتیشی، بە تەواو بوونی سەرجەم کەلوپەلە کەلەپورییەکانی هەڵەبجەی تیادا دەپارێزن و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن بۆ بینی ئاسار و کەلەپوری پارێزگای هەڵەبجە.
ئێستا لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا سەرمایەدارەە پارەکەی تەرخان کردووە، قۆناغی دووەم دروستکردنی لیژنەی هونەری و قۆناغی سێیەم راسپاردنی تیمی ئەندازیارانە بۆ دەستکردن بە پرۆژەکە، کاروان ئیسماعیل وای وت.
كۆشكى وه‌سمان پاشاى جاف لە ساڵی 1903 تەواو بووە و له‌كۆتایى سه‌ده‌ى ١٩ و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ٢٠ حكومى هه‌ڵه‌بجه و ده‌شتى شاره‌زوور و ناوچه‌ى گه‌رمیانى تێداكراوه، به‌ڵام به‌هۆى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌وه كۆشكه‌كه به‌ته‌واوى وێران بووه.