ئه‌مڕۆ “ئه‌سپه ره‌شه‌كه” مێژوو ده‌نووسێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا و مه‌غریب یاریی دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌كه‌ن، چه‌ند یاریزانێكی مه‌غریب به‌شداریی یارییه‌كه ناكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی كانوونی یه‌كه‌م، كاتژمێر 6:00 به كاتی كوردستان، له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خه‌لیفه، یاریی دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی 2022 له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا و مه‌غریب ده‌كرێت.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له قۆناغی پێش كۆتایی دووچاری شكست بوون، مه‌غریب به فه‌ڕه‌نسا و كرواتیاش به ئه‌رجه‌نتین دۆڕان.
بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، غانم سایس كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی ناكات، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چه‌ند یاریزانێكی نوێ له پێكهاته‌ی وه‌لید ره‌گراگی ده‌ربكه‌ون، كه تا ئێستا به‌شداریی هیچ یارییه‌كی مۆندیالیان نه‌كردووه.
مه‌غریب، کە ئەسپی رەشی ئەم مۆندیالە بوو، یه‌كه‌م تیپی ئه‌فریقا و عه‌ره‌به بگاته قۆناغی پێش كۆتایی و هه‌روه‌ها چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه پله‌ی سێیه‌می مۆندیال به‌ده‌ست بهێنێت.
له لای خۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا، كه پله‌ی دووه‌می مۆندیالی رابردووی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌دات مه‌دالیای برۆنزی مۆندیال بباته‌وه.
زلاتكۆ دالیچ راهێنه‌ری كرواتیا رایگه‌یاند، به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
له پێكهاته‌ی كرواتیا هه‌ریه‌كه له “برۆزۆڤیچ و یۆرانۆڤیچ” پێكانیان هه‌یه، راهێنه‌ریش رایگه‌یاند، سه‌ركێشی به یاریزانه پێكراوه‌كان ناكات.
مه‌غریب و كرواتیا هه‌ر له مۆندیالی ئه‌مجاره له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌یه‌كه‌وه بوون، یارییه‌كه‌شیان به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
پێشتریش له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی دۆستانه له 1996 به‌یه‌كه‌وه یارییان كردووه و كرواتیا براوه بووه.