باڵنده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن دواى چاره‌سه‌ركردن ئازاد كرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سیساركه كه‌چه‌ڵ، یه‌كێك له‌و باڵنده ده‌گمه‌نانه، له‌لایه‌ن تیمێكی پێشمه‌رگه‌ى ژینگه‌پارێزه‌وه دواى چاره‌سه‌ركردنى، بۆ ناو سروشت ئازاد كرایه‌وه.
ئه‌م باڵنده‌یه، سیسارک؛ سوورەداڵ، داڵاش و خه‌رته‌لیشی پێده‌وترێت، باڵنده‌یه‌کی مردارخۆرە، له به‌شێكى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باشوورى ئه‌وروپا و باشوورى ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فریقیادا ده‌ژیت.
بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان، پارچه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت دوو پێشمه‌رگه ئه‌و باڵنده‌یه گه‌وره‌یه‌یان له لایه و دواتر ئازادى ده‌كه‌نه‌وه بۆ ناو سروشت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌و باڵنده‌یه به كه‌وتوویی هه‌ڵده‌گیرێته‌وه، كه تواناى فڕینى نه‌مابوو، دواى چه‌ند رۆژێك له چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى، باڵنده‌كه‌یان هه‌ڵفڕانده‌وه ناو سروشت .
ئه‌فسه‌رێكی ژینگه‌پارێز كه له پارچه ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ڵێت، ئه‌و باڵنده‌یه ناوى خه‌رته‌له یه‌كێك له باڵنده گه‌وره‌كانه له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و خواردنى به‌رده‌وامیشی له‌سه‌ر كه‌لاكى مردووى ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌یه، كه مردار ده‌بنه‌وه.
ده‌شڵێت، ساڵانه ته‌نیا یه‌ك هێلكه ده‌كات و ماوه‌ى 62 رۆژیشی پێده‌چێت تا له‌سه‌ر هێلكه‌كه‌ى كورك ده‌بێت.
باس له ته‌مه‌نى ئه‌و باڵنده‌یه‌ش ده‌كات كه تا 60 ساڵ ده‌ژیت.