بنکەیەکی کۆمسیۆن کە تۆماری بایۆمەتری تێدا دەکرێ _ وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
بنکەی تۆماری بایۆمەتری مووچە لەبانکی سەيدسادق کرایەوە
964+
زینوێ حەسەن
لەمەودوا دانیشتوانی سنوری قەزای سەیدسادق و شارەزور و پێنجوێن پێویست ناکات بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری سەردانی سلێمانی بکەن.
ئەمرۆ شەممە، 26-8-2023 بنکەی تۆماری بایۆمەتری موچە لە بانکی سەید سادق کرایەوە
لە ئەمڕۆوە بنکەکە دەست بەکاربووە، ئەمەش لەپێناو ئاسانکاری بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەو هاوڵاتیانەی بەپیی یاسا و رێنماییەکان پیویستیان بە تۆماری بایۆمەترییە.
سنوری قەزاکانی سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوور لەمەودوا پێویست ناکات سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن دەتوانن لەبانکی سەیدسادق سەرجەم کارەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری مووچە ئەنجام بدەن.
بنکەکە ئامادەیە بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری خانەنشینی نوێ، فەرمانبەرانی تازە دامەزراو و دەستبەکاربونەوەی نوێ.