"لەمێژە کوژراوە"

ئێسک و پروسکی ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ لەناو مەنهۆڵی ئاوەڕۆ دۆزرایەوە

964+
سیروان خورشید

ئێسک و پروسکی ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە گەڕەکی عەسریەی قەزای بێجی، لەناو مەنهۆڵی ئاوەڕۆ دۆزراوەتەوە.

قەزای بێجی دەکەوێتە پارێزگای سەڵاحەدین.

“تەرمەکە کۆنە و شێواوە، تەنیا ئێسک و پرسکی لێماوەتەوە، بەشێوەیەکی سەرەتایی دەرکەوتووە ئەفسەر بووە لە هێزەکانی ناوخۆ”، ئەمە قسەی سەرچاوەیەکە لەناو فەوجی فریاکەوتنی سەڵاحەدین بۆ 964.

تەرمەکە جلەکانی هێشتا لەبەردایە، جلەکان سەربازین و هی وەزارەتی ناوخۆی عێراقن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دەرکەوتووە ئەو کەسە کوژراوە، رەوانەی پزیشکی دادوەرییان کردووە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.