هێڵی 1ـی دوکان شکابوو
کەمێکی تر ئاوی گەڕەکەکانی دەرەوەی 60ـی سلێمانی دێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
دوای زیاتر لە 30 کاتژمێر شکانی بۆری هێڵی 1ـی ئاوی دوکان بۆ سلێمانی، کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چاککرایەوە.
پاش حەوت تا هەشت کاتژمێر لە چاککردنەوەی بۆرییەکان ئینجا ئاو دەگاتەوە گەڕەکەکان.
گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی 60 مەتری و راپەڕین بەهۆی شکانی ئەو هێڵەوە بێ ئاو بوون.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو گەڕەکانە چاوەڕێ بن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئاویان پێدەگاتەوە.
بە گشتی، شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 500 هەزار مەتر سێجا ئاوە و ئاستی بەرهەمهێنانیش نزیکەی 300 هەزار مەتر سێجایە.