51 هاوڵاتی لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ئەمساڵدا 51 هاوڵاتی لەسەر لێدانی بیر دەستگیر کردووە.

ئەو کەسانە بەشێک خاوەنی ئامێرەکانی بیرهەڵکەندن بوون و بەشێکیشیان ئەوانە بوون کە بیرەکەیان لێداوە.

“بیرلێدان قەدەغەیە، بەڵام هاوڵاتیان پێوەی پابەند نابن و لە شوێن و جێی جیاواز سەرپێچی رێنمایی قەدەغەکردنەکە دەکەن و بە نایاسایی بیر لێدەدەن”، ئەوە قسەی هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئامێری بیرهەڵکەندنەکە سزای داراییش هەیە لە 100 هەزار بۆ 10 ملیۆن دینار.