بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی “دزی سەدە” هەرێم و بەغدا رێککەوتن

964+

فەرمان سادق

بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی دزی سەدە هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی باج رێککەوتن، تەنیا لە چوار مانگیشدا داهاتی باجی عێراق زیاتر لە دوو ترلیۆن و 585 ملیار دینار بووە.

دوای دزی سەدە، بەغدا بەخۆکەوتووە و پێداچوونەوە بە سیستمی باجی بارمتەی گومرگی کراوە و ئەمەش وایکردووە داهاتەکەی تەنیا لە چوار مانگدا بگاتە دوو ترلیۆن و 585 ملیار دینار، ئەمە جگە لە باجی کۆمپانیاکانی نەوت و تەلەفۆنات و ئینتەرنێت و

عەلی وەعد عەلاوی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج، ئاشکرای دەکات بە ئامانجی رێگری لە دووبارەبوونەوەی دزی سەدە لەسەر پرسی باج لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتوون.

دوای 20 ساڵ، هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی باج رێککەوتوون.

عەلی وەعد عەلاوی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج دەشڵێت: لیژنەیەک پێکهێنرا و هەندێک بڕیاری کارگێڕی دەرکرد بە دوورخستنەوەی هەندێک فەرمانبەر کە دەرکەوت کاریان بۆ هەندێک لایەن کردووە کە پەیوەنداربووە بە دەسپاکی.

بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج باس لەوەش دەکات کە کار لەسەر هەمواری یاسای باج دەکەن، لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش چەند کۆبوونەوەیەکیان کردووە و لەسەر 15 خاڵ رێککەوتوون و بە نزیکەی لەسەر رێژەی 85%ـی کێشەکانی بەردەم باج لەگەڵ کوردستان رێککەوتوون بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان.

پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی پەیوەندیش، باس لەوەدەکات کە هەردوو کۆمپانیای زەین و ئاسیا سێل بەشێک لەو پارەیان داوە کە لەسەریان بووە، ماوەتەوە کۆرەک تیلیکۆم کە لە گفتوگۆداین لەگەڵیان.

دەشڵێت: سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی، ئێمەیان راسپاردووە کە رێکارەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەک دەخەین.

پەیوەندی بە دزی سەدە، عەلی وەعد عەلاوی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج دەڵێت: دوای 50 رۆژ لە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر رووداوەکە، شەش پێشنیازمان بە سەرۆک وەزیران داوە، هەر کاتێک بڕیاری جێبەجێکردنیان بدرێت، ئەوا رێگری لە دووبارەبوونەوەی دزی سەدە دەگرێت.