ئەنجومەنی دادوەری دامەزراندنی 45 دادوەری نوێی راگەیاند

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی 45 دادوەری نوێی بۆ دادگاکانی هەولێر، سلێمانی دهۆک و گەرمیان راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.8.2023، لە نوسراوێکدا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی 45 دادوەر و شوێنی دەست بەکاربوونیان راگەیاند و بڕیارە رۆژی 27.8.2023 لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سوێندی یاسایی بخۆن.

ئەو دادوەرانە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک/گەرمیان دادەمەزرێن و بەپێی پێویستی ئەو دادگایانە دابەشکراون، ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان وای وت.

بەپێی نوسراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری، موچەی ئەو دادوەرانە بە یەک ملیۆن و 500 هەزار دیاریکراوە.

بێجگە لە دامەزراندنی ئەو دادوەرانە، بڕیارە 15 ئەندامی داواکاریی گشتیش دوای سوێندخواردن لەبەردەم سەرۆکی داواکاریی گشتی لە دادگا جیاجیاکانی کوردستان دەستبەکار بن.