دیمەنی سووتانی پاشماوەی کارگە پلاستیکییەکان - وێنە: فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان
لەمەودوا کارگە پلاستیکییەکانی گەرمیان نابێت پاشماوەکانیان فڕێبدەن
964+
پێشەوا محەمەد
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان کارگە پلاستیکییەکان ئاگادار دەکاتەوە چیتر بۆیان نییە پاشماوەکانیان فڕێبدەن.
هۆکارەکەی ئەوەیە ئەو پاشماوە پلاستیکیانە بە هەڕەمەکی فڕێدراون و سووتێندراون و “زیانی گەورە بە ژینگە دەگەیەنن”.
دورەید سەلیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بۆ 964ـی ئاشکرا کرد، بە کارگەکانیان وتووە دەبێت لەناو کارگەکە شوێنی تایبەتیان بۆ پاشماوەکانیان هەبێت و دواتر بە ئاگاداری شارەوانی لە شوێنی گونجاو فڕێی بدەن.
وتیشی، “ئەوان دەڵێن خەڵک دەیانسووتێنێت، بەڵام ئەگەر کارگەکان پاشماوە پلاستیکییەکە فڕێنەدەن خەڵک چی بسووتێنێت؟”