کارگەیەکی چەو و لم لە ئیدارەی راپەڕین ... وێنە: فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین
پلانه‌كه‌ى درێژخایه‌نه
ته‌پ و تۆزى كارگه‌كانى حاجیاوا كه‌ى كۆتایی دێت؟
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى حاجیاوا چه‌ند پلانێكى له‌به‌رده‌سته بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفتى ئه‌و كارگانه‌ى له ده‌روازه‌كه‌یدا هه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت پلانه‌كه درێژخایه‌نه.
له‌وه‌ته‌ى حاجیاوا له ساڵى 1988 دروستكراوه، كارگه‌كانى دروستكردنى بلۆك و چه‌و و لم له سنووره‌كه‌یدا هه‌یه و له‌ئێستاشدا ژماره‌یان بووه‌ته 100 كارگه .
ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەرى ناحیەى حاجیاوا، بە 964ـى راگەیاند، پلانه درێژخایه‌نه‌كه جێبه‌جێكردنى پڕۆژه جیاجیاكانه له‌و ده‌روازه‌یه، ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه له به‌دووسایدكردن و جێبه‌جێكردنى دیزانى نوێ بۆ ده‌روازه‌كه.
وتیشی “پڕۆژه‌ى جوانكردنى ده‌روازه و به‌سه‌وزكردنى كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و كارگانه ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به پلانێكی دیكه‌ى ناحیه‌كه‌شیان كرد كه ئه‌ویش بریتیه له گۆڕینى جۆرى كارگه‌كان له به‌رهه‌مهێنانى چه‌و و لم و بلۆكه‌وه بۆ كۆمپانیا و كارگه‌ى دیكه‌ى بازرگانى، كه كه‌متر كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ژینگه‌وه هه‌بێت.
حاجیاوا، لە 21.7.1999 لە کۆمەڵگایەکی زۆرەملێوە کراوە بە ناحیە. نزیکەی 75 هەزار دانیشتووی هەیە و 24 گوندی بەسەرەوەیە.
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، بە فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بە قەزا، بەڵام تا ئێستا قایمقامی نییە.