یاریگه‌كانی كوردستان و عێراق نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، بڕی 850 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگەی یانە بەشدارەکانی خولی پیشەگەرانی عێراق تەرخان کراوه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانییه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه یاریگه‌ی یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، كه له خوله‌كه‌دا به‌شدارن.
به پێی زانیارییه‌كان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ده‌ره‌وه خه‌ریكی گفتوگۆیه، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جوان هەموو یاریگەکان ئامادە بکرێن و چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه‌كانیان بكرێت.
خولی یانه پیشەگەره‌كانی عێراق بڕیاره سەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ بە هاوکاری دەستەی لالیگای ئیسپانیا دەستپێبكات، یانەکانی هه‌ولێر، دهۆك، نەورۆز و زاخۆ وه‌ك نوێنه‌رانی كوردستان به‌شدار ده‌بن.
له رۆژانی رابردووش‌دا لیژنه‌یه‌ك بۆ دانانی سیستمی ڤیدیۆی یاریدەدەر “ڤار” سه‌ردانی یاریگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانییان كرد.