لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
11 کەس بە تۆمەتی قاچاغی هێنانی دۆلار بۆ هەولێر دەستگیرکران
964+
فەرمان سادق
بە تۆمەتی بە قاچاغ هێنانی دۆلار لە بەغداوە بۆ هەولێر 11 کەس دەستگیرکران.
ئەو 11 کەسە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی کوردستان دەستگیرکراون.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی، کەمێک پێش ئێستا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو 11 کەسەی ئاشکرا کردووە و بە گروپێکی “زیان گەیاندن بە دراو” لە قەلەمیان دەدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ناسنامەی ئەو 11 کەسە نەکراوە، هێندە نەبێت دوای رەزامەندی دادوەر لە هەولێر و بەغدا، دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
دەستگیرکردنە بەشێکە لە رێنماییەکانی بانکی ناوەندی کە گواستنەوەی بڕێکی زۆری دۆلار بە دەست لەنێوان پارێزگاکان قەدەغەیە، هاوکات حەواڵەکردنیشی سنووردارە.