جۆکۆڤیچ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
جۆكۆڤیچ تۆڵه‌ی خۆی له ئه‌لكاراز كرده‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نۆڤاك جۆكۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تێنس تۆڵه‌ی خۆی له كارلۆس ئه‌لكارازی یاریزانی ئیسپانی كرده‌وه و له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی سێنسێناتی توانی لێی بباته‌وه.
یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان كرا و جۆكۆڤیچ دوای چوار كاتژمێر یاریكردن، توانی به ئه‌نجامی 2-1 كۆمه‌ڵه له ئه‌لكارازی برده‌وه، به‌مه‌ش زۆر خۆشحاڵ بوو، به جۆرێك جله‌كانی له‌به‌رخۆیدا دڕاند.
جۆكۆڤیچ 1000 خاڵ و نازناوی سێنسێناتی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانیه‌تیی وێمبڵدۆنی ئه‌مساڵ به ئه‌لكاراز دۆڕا و نازناوه‌كه‌ی له ده‌ست دا.