دیمەنی یەکێک لە گەڕەکەکانی سێمێڵ لە پارێزگای دهۆک _ وێنە: 964
لە دوو گەڕەکی قەزای سێمێل کێشەی کەمئاوی هەیە
هەژین فەتاح
لە قەزای سێمێل ئەو شوێنەی بۆری سەرەکیی ئاوی لێی دانراوە، کەوتوەتە ژێر هەندێک خانوو، پێویستی بە گواستنەوەیە بو شوێنیکی دیکە، تا کێشەی کەمئاوی لەو شوێنانەدا نەمینیت
لە گەڕەکەکانی شەهیدان و سەرهلدان لە قەزای سێمێل لە ساڵی 2010 خانوو لە سەر ئەو شوێنە دروست کراوە، کە ژێر زەوییەکەی بۆری سەرەکیی پرۆژەیەکی ئاوی لێیە، ئاوەکەش بۆ هەردوو گەڕەکی سەنتەری سێمێل دەڕوات، ئەمە وای کردووە کێشەی کەمئاوی لەو دوو گەڕەکەدا دروست ببێت
ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای سێمێل بە 964ی وت، ئەو رێچکەیەی ئێستا دێتە هەڵوەشاندن و رێچکەیەکی نوێ بۆ بؤری ئاوەکە دادەنرێت
هەروەها دەڵێت، بۆ گواستنەوەی پرۆژەی ئاو پێویستیان بە 650 ملیون دینار هەیە، بۆ ئەمەش ئەوان نووسراویان ناردووە بۆ وەزارەت و چاوەڕێی رەزامەندیی ئەوان دەکەن
دوای دانانی بۆرییەکە، کە لە پڕۆژەی ئاوی سەنتەری دهۆک بۆ قەزاکە براوە، دوای ماوەیەک ئەو شوێنە وەک پارچە زەوی و دابەشکراون و بوونەتە ئاوەدانی و ئێستاش کێشەی ئاو لەو ناوچەیەدا دروست بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا