بارهه‌ڵگرێکی توركی له 120 مه‌تری بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی شوفێرێك
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەمێک بەر لە ئێستا بارهەڵگرێکی تورکی لەسەر شەقامی 120 مەتری خێرای هه‌ولێر، یەکێک لە تایەکانی تەقی، شوفێرەکەی یەکسەر لە رێڕەوی خێرای شەقام رایگرت، ئه‌مه‌ش رووداوێكی هاتوچۆی لێكه‌وته‌وه و ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە و شۆفێرەکەی گیانی لە دەست دا.
فازڵ حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له په‌یجی خۆی بڵاویكرده‌وه، له‌و كاته‌ی بارهه‌ڵگره‌كه له رێره‌وی خێرای شه‌قامه‌كه لایداوه، ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای تایبەت بە خێراییەکی زۆرەوە لەدوای هاتووه و خۆی پێدا کێشا، لە دەرەنجامی رووداوەکەشدا شۆفێری تۆیۆتاكه گیانی لەدەست دا و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتەوە.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت، کۆمەڵێک هۆکار هەبوون بۆ رووداوه‌كه، كه هه‌ردوو شۆفێر هۆكار بوون بۆ گه‌وره‌بوونی رووداوه‌كه و كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه، له‌وانه:
*نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی، لە نێوان ئوتومبێلەکان، کە دەبوو پەیڕەو بکرابایە لەلایەن شۆفێری تۆیۆتاكه.
* لابردنی بارهەڵگرەکە یەکسەر لەگەڵ تەقینی تایەکە بۆ لای راستی رێگا و دانانی فسفۆری سێگۆشە بە دووریەک، كه لە 70 مەتر کەمتر نەبێت، کە ئەوە نەکراوە و یەکسەر شۆفێرێ بارهەڵگره‌كه بارهەڵگرەکەی له چەپی رێگاكه‌دا راگرتووە، لە کاتێکدا دەیتوانی لابدات.
* رۆیشتنی بارهەڵگرەکە لە دیوی چەپی شەقام، کە ئەوە بە هەموو شێوەیەک لە رێگای خێرادا قەدەغەیە.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه، هه‌ر به پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌وه‌ته‌ی كامێرای پۆێنت تو پۆینت له شه‌قامی 120 مه‌تری دانراوه، رووداوی هاتوچۆ له شه‌قامه‌كه زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.