تابلۆى یه‌كێك له پڕۆژه شوێنه‌وارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ... وێنه: شوێنه‌وارى سلێمانى
له سلێمانى هه‌لی كار بۆ 100 ده‌رچووى شوێنه‌وار دابین ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌رچووانه‌ى به‌شی شوێنه‌واریان ته‌واو كردووه، له‌سه‌ر پڕۆژه شوێنه‌واریه‌كان دایانده‌مه‌زرێنن.
ماوەیەک پێش ئێستا شوێنه‌وارى سلێمانى فۆرمێکى بۆ ده‌رچووانى ئه‌و به‌شه بڵاوکردەوە، بە مەبەستی رەخساندنى هه‌لى دامه‌زراندن و دانانیان لەسەر کار و پرۆژە شوێنەوارییەکان.
تا ئێستا نزیکەی 100 دەرچووی شوێنەوار له سنوورى سلێمانى فۆرمەکەیان پڕکردووه‌ته‌وە و چانسی دامه‌زراندیان هه‌یه.
حوسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی، بە 964ـى راگەیاند، دەستیان کردووە بە دانانی ئه‌و ده‌رچووانه‌ى فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه.
وتیشی “مەرجێکی کارکردنی ئەو کۆمپانیا و تیمە شوێنەوارییانە ئەوەیە، دەبێت ئەو دەرچووانە وەربگرن و ھاوبەشییان پێبکەن لە کارکردن لەگەڵ خۆیاندا”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سلێمانى، ئەوانەی دەخرێنە سەر کار راسته‌وخۆ دانامەزرێن، بەڵکو بە گرێبەستێک لەگەڵ تیمەکەدا رۆژانە بە 35 ھەزار دینار کار دەکەن، ئەوەش ئەزموونی کارکردنیان زیاد دەکات، بۆ دامەزراندنى هه‌میشه‌ییش چانسیان لەپێشەوە ده‌بێت.