دارستانی بانی مه‌قان ئاگری گرتووه‌

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

دارستانی بانی مه‌قان ئاگری گرتووه‌ و ئاگره‌كه‌ش گه‌وره‌یه.

په‌یامنێری 964 له‌ نزیك بانی مه‌قان ده‌ڵێت، هۆكاری ئاگرە نادیاره‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئاگره‌كه‌ له‌ شوێنی دانیشتووان نزیكه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 ئاگره‌كه‌ له‌ پشت زانكۆی چه‌رمۆ هه‌ڵگیرساوه‌.

هەر به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 ئاگره‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رگری شارستانییه‌وه‌ کەمێک پێش ئێستا كۆنتڕۆڵ كرا، به‌ڵام نزیكه‌ی چوار دۆنم پوش و پەڵاش سووتاوه‌ و پێش بگاتە دارەکان کۆنتڕؤل کراوە.

964 زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌، ئاگره‌كه‌ به‌هۆی دانیشتن و كاتبه‌سه‌ربردنی چه‌ند كه‌سێك له‌ ناو دارستانه‌كه‌ دروست بووه‌.