ئاگره‌كه‌ى سۆران به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه بووه
964+
ئاسۆ وه‌رتى – سۆران
ئه‌و ئاگره‌ى ئه‌مشه‌و له كۆگاى ده‌رمانى ته‌ندروستى سۆران كه‌وته‌وه، به‌قسه‌ى شایه‌تحاڵه‌كان به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه بووه.
كاتژمێر 8:30 ـى ده‌قیقه‌ى ئه‌مشه‌و ئاگرێك له كۆگاى گشتى ده‌رمان له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران كه‌وته‌وه و و زیانه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا سووتانى به‌شێكی ئه‌و ده‌رمانه بووه كه له‌ناو كۆگاكه‌دا بوون.
تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه ئاگره له‌ناو كۆگاكه بڵێسه‌ى هه‌بوو و جارجاره‌ش ده‌نگى ته‌قینى ده‌رمانه‌كان له‌ناو ئه‌و كۆگایه ده‌بیسترا.
یه‌كێك له كارمه‌ندانى به‌رگرى شارستانى سۆران كه له‌ناو كۆگاكه خه‌ریكی كورژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه بوو، به‌هۆى چڕى دوكه‌ڵ ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن