شەش کەسی دیکە بریندارن

رووداوی هاتوچۆ کچێکی 11 ساڵی کوشت

964+
کاروان ساڵحی

کەمیک لەمەوبەر، لە رووداوێکی هاتچۆدا لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەی گیانی لەدەستداوە کچێکی 11 ساڵە.

بە قسەی شایەتحاڵێک بۆ 964، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بچووک (قەمەرە) بووە.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە حەوت کەس بریندار بوون و یەکێک لە بریندارەکان کچێکی تەمەن 11 ساڵە لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوە.

لەبارەی بریندارەکانی دیکەوە وتی، سیانیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.