ئه‌مشه‌و ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه و پاڵه‌وانی مۆندیال رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له دووه‌م یاریی پێش كۆتایی مۆندیالی 2022، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و مه‌غریب رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، براوه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین له یاریی كۆتاییدا یاریی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌م، كاتژمێ 10:00ی شه‌و به كاتی كوردستان، له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت له ده‌وحه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و مه‌غریب به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا پاڵه‌وانی مۆندیالی رابردووه و خاوه‌نی دوو نازناوی مۆندیاله له ساڵانی 1998 و 2018، له مۆندیالی ئه‌مجاره‌شدا ئاستێكی باش و جێگیری پێشكه‌ش كردووه، یه‌كێكه له تیپه به‌ربژێره‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
فه‌ڕه‌نسا به سه‌ركردایه‌تی كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان، له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت، له قۆناغی 16 له پۆڵه‌ندا و له قۆناغی هه‌شتیش له ئینگلته‌رای برده‌وه.
كیلیان ئێمباپێ تا ئێستا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیۆ مێسی هه‌ریه‌كه‌ی به 5 گۆڵ، گۆڵكاری مۆندیالن.
كیلیان ئێمباپێ تا ئێستا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیۆ مێسی هه‌ریه‌كه‌ی به 5 گۆڵ، گۆڵكاری مۆندیالن
دیدیێ دێشامپ راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به یاریی ئه‌مشه‌و، بۆ رۆژنامه‌نووسان له ده‌وحه وتی: “هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب هێڵێكی به‌رگری زۆر به‌هێزی هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێگه‌یه‌ك بۆ شكاندنی به‌رگریی ئه‌م تیپه بدۆزینه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌یه”.
له لای خۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب، كه سه‌رنجڕاكێشترین تیپی مۆندیالی قه‌ته‌ڕه و به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی نازناوی “ئه‌سپی ره‌ش”ـیان پێداوه، به پاڵپشتیی جه‌ماوه‌رێكی زۆر خۆی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌كردووه.
مه‌غریب یه‌كه‌م تیپی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقایه، كه له مێژووی مۆندیاله‌كاندا توانیویه‌تی بگاته قۆناغی پێش كۆتایی.
مه‌غریب سوپرایزی گه‌وره‌ی له مۆندیال كردووه، له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر حیسابی كرواتیا و به‌لجیكا و كه‌نه‌دا سه‌ركه‌وت، له قۆناغی 16 له ئیسپانیا و له قۆناغی هه‌شتیش له پۆرتوگالی برده‌وه.
مه‌غریب سوپرایزی گه‌وره‌ی له مۆندیال كردووه
وه‌لید ره‌گراگی، راهێنه‌ری مه‌غریبه، به‌ڵام له فه‌ڕه‌نسا له‌دایك بووه، ئه‌و سه‌باره‌ت به یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت، “ده‌مانه‌وێت چالێنچه‌که‌مان به‌رده‌وام بكه‌ین و بگه‌ینه یاریی كۆتایی”.
وتیشی: “ئێمه رووبه‌ڕووی باشترین تیپ له جیهان ده‌بینه‌وه و هه‌لێكی باشه تواناكانی خۆمان ده‌ربخه‌ین”.
فه‌ڕه‌نسا و مه‌غریب پێشتر له مۆندیال به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتوون، به‌ڵام شه‌ش یاریی دۆستانه‌یان كردووه، كه هه‌ندێكیان له پاڵه‌وانیه‌تیی دۆستانه بووه، 4 بردنه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا، 1 بردنه‌وه بۆ مه‌غریب و 1 جاریش یه‌كسان بوونه، دوایاریی نێوانیشیان له 2007 بوو، كه به 2-2 یه‌كسان بوون.