964 لیستی باجی سەر سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات

فەرمان سادق

لەگەڵ پێگەیشتنی وەرزی سەوزە و میوەدا، وەزارەتی کشتوکاڵ لیستی باجی هاوردەکردنیان رادەگەیەنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە لە عێراق پێنج جۆر بەرهەم بڕیاری هەناردەکردنی دراوە.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆ بڕیا هەزار دینار باج دەخرێتەسەر بەرهەمی هەنار لە 15.8 تاوەکو 15.12.

هەروەها میوەی ترێ هەزار دینار باجی دێتەسەر لە 1.7. تاوەکو 1.12. هەنجیریش 600 دینار باج دێتە سەر هەر کیلۆیەکی لە 1.7. تاوەکو 1.10، بۆ قۆخ هەر کیلۆیەک 500 دیناری دێتەسەر لە 1.6. تاوەکو 15.9.

پەیوەند بە سەوزەکانیش بێت، لەوانە کولەکە، خەیار، پیاز، پەتاتە، تەماتە، بامیە، لۆبیا و فاسۆلیا، بیبەری سەوز، تەرۆزی، باینجان، شوتی، کاڵەک، کاهو، فستقی تەڕ، گوڵەبەڕۆژە، بۆ ئەوانەیش لە سەرەتای مانگی نیسان و مانگەکانی ئایار و حوزەیران، هاوردەیان تاوەکو مانگەکانی کۆتایی ساڵ هاوردەیان باجی 500 دینار تاوەکو 750 دیناری دێتەسەر.

هاوکات تەڕە پیاز و قارچک و تور و سەزوزەکانی تریش، بە درێژایی ساڵ هاوردەیان قەدەغەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەستکرا بە هەناردەکەرنی پەتاتە.

لە ئاستی عێراقیش، رێگەدراوە بە هەناردەکردنی تەماتە، پەتاتە، خەیار، شوتی و عەلەفی ئاژەڵ بۆ بازاڕەکانی کەنداو.

محەمەد خەزعەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاندووە کە وەزارەتەکەیان بڕیاری قەدەغەی هاوردەی نۆ بەرهەمی کشتوکاڵی دەرکردووە.