سعودییه‌كان ده‌ستبه‌رداری مێسی نابن

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی سعودیە ئەگەری گواستنەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینییان بۆ یاریکردن لە خولی سعودیە ئاشکرا کرد، کە دیاره‌ تا ئێستاش یەکێکە لە ئامانجەکانی یانه‌ی هیلال.

ناوی لیۆنێل مێسی پەیوەست بوو بە یاریکردن لە یانه‌ی هیلال، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی رازیی نه‌بوو بچێته‌ سعودیه‌، بۆیه‌ روویكرده‌ ئه‌مریكا و یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی.

رۆژنامەی ئه‌لبیلادی سعودی نووسیویه‌تی، لیۆنێل مێسی جارێکی دیکە هاتووه‌ته‌ ناو بازنەی ئامانجه‌كانی تۆپی پێی سعودیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی جددی، خواستێکی بەهێز هەیە بۆ راکێشانی ئەو ئەستێرە نێودەوڵەتییە بۆ خولی سعودیه‌، بۆ ئه‌مه‌ش بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئیدارەی یانە ئەمریکییەکە، یانه‌ سعودیه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێسی به‌ خواستن ببه‌نه‌ یانه‌كه‌یان.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، رەنگە لە داهاتوودا ئه‌مه‌ رووبدات.