خورماکە خراپ بوو
+964
دیلان محەمەد جەزا -سلێمانی
له عهلوهکەی سلێمانی دهستگیرا بهسهر بڕی ٤٦٠ كیلۆگرام خورمای وشك، ئەو خورمایە شیاوی خواردن نەبو، کرمی ھەڵھێنابوو
ئەمڕۆ ١٤ـی کانونی یەکەم، کیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڕی ٤٦٠ تۆن خورمای تێکچووییان لەناوبرد.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە +964ـی وت؛ بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت، دەستگیرا بەسەر ٤٦٠ کیلۆ خورمای وشک.
زیاتر روونی کردەوە کە ئەو خورما وشکە، دوای پشكنین دهركهوتووە خورماكه بۆ ماوەیەکی زۆر ھەڵگیرابوو، شیاوی خواردن نەبوو، وتی “کرمی کردبوو، بۆیە بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و لهلایهن لیژنهی لهناوبردنهوه تهواوی ئهو خورمایه لهناو براوە، خراوەتە ژێر گل”.