هندرێن بردنەوەیەکی گەورەی تۆمار کرد

+964

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە قۆناغی دووەمی خولی لاوانی نایابی کوردستاندا یانەی هەندرێن لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی ئاراراتی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.

گۆڵەکانی هندرێن لەلایەن یاریزانان هەڤاڵ فەهد، موسلیم حەمید، هەروەها محەمەد جەبار دوو گۆڵ تۆمارکران و سێ خاڵی گرنگیان بە یانەکەیان بەخشی.

فەتحی قەرەنی راهێنەری لاوانی هندرێن لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی: لە قۆناغی یەکەمدا کەمێک بە وریاییەوە یاریمان دەکرد، بەڵام لەم قۆناخە دەبێت توانای خۆمان پێشان بدەین، ئێستا هەموو سەرنجمان لەسەر یاریی داهاتوومانە بەرامبەر شۆڕجە، ئامانجمان ئەوەیە بگەینە قۆناخی زێڕینی خولی نایابی لاوانی کوردستان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا