باسکەی زاخۆ خۆی نوێدەکاتەوە. فۆتۆ: راگەیاندنی یانەی زاخۆ
باسکەی زاخۆ چاوەڕێی سێ یاریزانی پیشەگەر دەکات
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
یانهی زاخۆ گرێبهستی حهوت یاریزانی تیپی باسكهی یانهكهی نوێكردهوه، گفتوگوشیان لەگەڵ سێ پیشەگەر كردووه.
تیپی باسکەی زاخۆ تیمێکی زوڕ رێکخستو و بەتوانایە لەسەر ئاستی عیراق، لە وەرزی رابردوودا کاروانێکی ئەنجامی باش ئەمجامیدا تا گەیشتە چوارگوشەی زێڕین و پلەی سێیەم لەسەر ئاستی عیراق بەدەستهێنا.
سێ لەو حەوت یاریزانانە گرێبهستیان نوێكردووهتهوه، برای یەکترن و خەڵکی شاری زاخۆن، ئهوانیش موراد، جەگەر و محەمەد عەلی، یاریزانهكانی دیكهش محەمەد حەسەن، محەمەد زیا و موهەنەد عەبدولکەریم و عومران ئیبراهیمن.
عادل رەمزی، وتەبێژی یانەی زاخۆ بە 964 راگەیاند: ههر حهوت یاریزان خەڵکی زاخۆن و لە وەرزی پێشوو هەموویان لە خولی نایابی باسکەی عیراق یارییان بۆ زاخۆیان دەکرد و ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد”.
ئاشكراشی كرد، “لە گفتوگۆداین لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر و لە کاتێکی نزیکدا گرێبەستی ئەوانیش بۆ جەماوەری زاخۆ رادەگەیهنین، تەنیا هەندێک رێککاری كارگێڕی ماون.
باسکەی زاخۆ بەهەمان شێوەی تیپی توپی پێی یانهكه، خاوەن جەماوەرێکی زۆر و بەهێزە، بە جۆرێک لە هەندێک یارییەکانی تیمەکەدا جهماوهر لە دەرەوەی یاریگهی زاخۆش لە یارییەکان ئامادە دەبن و هانی تیمهكه دهكهن.
وهرزی رابردووش تیمهكه گەیشتنە چوارگوشەی زێرینی خولی نایابی عێراق و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا