لە مێرگەپان هەزار داربەڕوو سووتان
964+
پێشەوا محەمەد
لە مێرگەپان لە سنووری شاری سلێمانی هەزار داربەڕوو سووتاون و پۆلیسیش کەسێکی بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیر کردووە.
رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بووە و بە وتەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، داربەڕووەکان تەمەنی جۆراوجۆریان هەبووە.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کراوە، “ئەو بە ئەنقەست ئاگرەکەی نەکردووەتەوە، بەڵام سنووری خۆی سووتاندووە و ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵی دەرچووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە بەو شێوەیە روودەدەن.