سێ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
بڕیاره به‌مزووانه سێ نه‌خۆشخانه له هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌ڵمانیاوه دروستكراون، ته‌ندروستى هه‌رێمیش خه‌ریكى دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و دابینكردنى هه‌ندێ پێداویستى پزیشكییه بۆیان.
هەر سێ شاری سلێمانی، هەولێر و دهۆک یەکی نەخۆشخانەیەکیان بەردەکەوێت.
دكتۆر دلۆڤان موحه‌مه‌د فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌و پرسە به +964 ی وت، “هه‌ر سێ نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌ڵمانیاوه درووستكراون، ده‌بنه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى حكومى و په‌یوه‌ندییان به كه‌رتى تایبه‌ته‌وه نییه”.
له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى كۆڕۆنا، ئه‌ڵمانیا وه‌ك هاوكاریكردنى هه‌رێم، بڕیاریدا له شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌و سێ نه‌خۆشخانه‌یه دروست بكات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌و په‌تایه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، نه‌خۆشخانه‌كان تایبه‌ت نابن بە کۆرۆنا، دکتۆر دلۆڤانیش ده‌ڵێت، “ئه‌وه‌ى هه‌ولێر بڕیارمان داوه بكرێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تى هه‌ناوى و به‌شێكیشی بۆ ئه‌و په‌تایه داده‌نێین، ئه‌گه‌ر له‌حاڵێكدا سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، حكومه‌تى ئه‌ڵمانى له‌رێگه‌ى رێكخراوى GIZ، پاره‌ى درووستكردنى ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى دابینكردووه و هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانى یونسێف و UNHCR و هه‌ندێك خێرخوازى ناو هه‌ولێریش هاوكارییان كردووه.
+964 ده‌زانێت، كۆتایی مانگی رابردوو، کلێمنس زێمتنەر، کونسڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێمی کوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد و له‌گه‌ڵ سامان به‌رزنجى، وه‌زیری ته‌ندروستى پرسی كردنه‌وه‌ى ئه‌و سێ نه‌خۆشخانه‌یه‌یان تاووتوێ كرد، ئه‌وكات راگه‌یاندنى وەزارەت بڵاویكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌پێویست زانراوه په‌له له كردنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشخانانه بكرێت.