دهۆك و موسڵ زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانیان جیاده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه كشتو‌كاڵى دهۆك سه‌رقاڵى جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانه‌یه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ زه‌ویه‌كانى پارێزگاى موسڵ و ئێستا له قۆناغى دووه‌مى ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ن.
زۆرترین زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى دهۆك كه هاوسنوورى پارێزگاى موسڵن كه‌وتوونه‌ته گونده‌كانى قەسر مەلا تەیب سەر به ناحیه‌ى باتێلێ ل سنوورێ قەزا سێمێل و گوندى تل ئەبوزاهر ئەلشەرقیە سه‌ر به ناحیه‌ى زوممار سەر به قەزاى تەلەعفەر.
كارى جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه له‌رێگه‌ى پێوه‌رى زیره‌ك له‌لایه‌ن دوو لیژنه‌ى تایبه‌تى هه‌ردوو پارێزگاوه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەحمەد جەمیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك، به 964ـى وت، جیاكردنه‌وه‌ى زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان له‌گه‌ڵ پارێزگاى موسڵ به‌پێی فه‌رمانێكی كارگێڕییه، كه پێشتر له‌لایه‌ن پارێزگاى دهۆکه‌وه ده‌رچووه.
وتیشی “ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ى سه‌رپه‌رشتى جیاكردنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن بریتین له به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى زوممار و به‌شێك له فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌ردوو پارێزگا”.
قۆناغى یه‌كه‌مى ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه، زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى ئه‌و گوندانه‌ى گرته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته رۆژهەڵاتى رووبار‌ى دیجلە و ئه‌و گوندانه‌ى ئێستاش كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌وتوونه‌ته به‌شی رۆژئاواى پارێزگاى دهۆكه‌وه.